ترەمپ: دەمەوێت بچمە بەهەشت
نهنایوز-هەواڵەکان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، ئەگەر بتوانێت ئاشتی لە ئۆکراین بەدەستبهێنێت، ئەوا ئەو دەستکەوتە دەتوانێت یارمەتی دەدات “بگاتە بەهەشت”، بە گاڵتەکردنێکەوە ئاماژەی بەوەشدا، چانسی ئێستا بۆ بەدەستهێنانی بەختەوەری هەمیشەیی کەمن.
ترەمپ، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەك لە تۆڕی "فۆکس نیوز" کە تۆڕێکی تەلەفزیۆنی دڵخوازە لای موحافزكارەكان، وتی" دەمەوێت هەوڵبدەم ئەگەر بتوانم بچمە بەهەشت".
ئاماژەی بەوەشکرد: گوێم لێدەبێ كە لە دۆخێكی باشدا نیم، بەڕاستیش لە بنی پلیکانەکەدام، بەڵام ئەگەر بتوانم بچمە بەهەشت، ئەوە دەبێتە یەکێکە لە هۆکارەکان.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە خواستی ترەمپ بۆ چوونە بەهەشت لە ڕێگەی ئاشتی لە ئۆکرانیا، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند" سەرۆك جدی بووە لە لێدوانەكەی، كاتێك باسی چوونە بەهەشتی كردووە، وتیشی: پێش کۆبونەوەکانی رۆژانەی، نوێژ دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد: پێموایە سەرۆک دەیەوێت بچێتە بەهەشت، هەروەک چۆن هەموومان لەم ژوورەدا، هیوادارین و دەمانەوێت.
پێشتر ترەمپی تەمەن (79) ساڵ، ئاماژەی بە خواستی خۆی کردبوو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا لە پێناو بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کە هیچ دەرفەتێک لەدەست نادات و جەخت لەوە نەكاتەوە شایەنی ئەوەیە بەدەستی بهێنێت.
|