جیهان

ئێران هۆشداری لە شەڕێکی بەهێز دەدات


نهانیوز-هەواڵەکان

یەحیا ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند" پێدەچێت شەڕێکی دیکە لە نێوان حکوومەتی ئێران و ئیسرائیل ڕووبدات، بەڵام  دوای ئەوە جەنگ کۆتایی دێت".

ڕەحیم سەفەوی سەبارەت بە دۆخی ئێستای دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل وتی" ئێمە ئێستا لە ئاگربەستدا نین، لە قۆناغی شەڕداین و هیچ پرۆتۆکۆل و ڕێسا و ڕێکەوتنێک لە نێوان ئێمە و ئەمریکا و ئیسرائیلدا نەنووسراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمەی نیزامی سیناریۆ دەنووسین، خراپترین دەبینین و پلانێک بۆ ئەوە ئامادە دەکەین.

فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران و ڕاوێژکاری ئێستای ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، دڵنیایی دەدات لەوەی کە شەڕێکی دیکە لەگەڵ ئیسرائیل روودەدات.

.هاوکات لای خۆشییەوە عەلی لاریجانی  ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئاشکرای کرد: وڵاتەکەی دوای شەڕی ئەم دواییەی لەگەڵ ئیسرائیل کاری لەسەر بۆ دووبارە بونیادنانەوەی توانا سەربازییەکانی کردووە و هێزە چەکدارەکانمان لە ئامادەباشی تەواو دان.
 
2025-08-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.