جیهان

ناتانیاهۆ مەرجەکانی بۆ ئاگربەست لە غەززە ئاشکرا کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

حکومەتی ئیسرائیل ئامادەیە کۆتایی بە جەنگ لە غەززە بهێنێت ئەگەر حەماس چەک دابنێت و سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکات بەپێچەوانەوە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە لە ڕۆژانی داهاتوو بەرفراوانتر دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئاب نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "یەکێک لە مەرجەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و دانانی چەکە لەلایەن حەماسەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "مەرجێکی دیکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێکهێنانی دەسەڵاتێکی کاتییە بۆ بەڕێوەبردنی غەززە".

لای خۆشیەوە پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی ئامادە نییە هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی کاتی بۆ ئاگربەست قبووڵ بکات.

هەر لەو پەیوەندییەدا رۆژنامه‌ی "شەرقولئەوسەت"  لە زاری سەرچاوەیەکی بزووتنەوەی حەماس بڵاویکردووەتەوە، بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌ دوایین پێشنیاری ئاگربه‌ستی 60 رۆژه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ رازیبووه‌، نێودەنگیرانیش لەم بابەتە ئاگادارکراونەتەوە..

ئەوەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆشداری دەدات لە دۆخی کارەساتباری مرۆیی لە کەرتەکە و ئاشکرای دەکات کە لانیکەم 1700 کەس لە کاتی بەدەستهێنانی بەشە خۆراک گیانیان لەدەستداوە.

 
2025-08-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.