جیهان

ترەمپ: کۆبوونەوە لەگەڵ پوتین بەسود بوو و پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە

نهانیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەردوو سەرۆکی رووسیا و ئۆکراینا، دەیانەوێت "منیش ئامادەی کۆبوونەوەیەکی داهاتوو بم" لە نێوانیاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێگەیەک بەرەو ئاشتی.

پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لوتکەی ئالاسکا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان ئەنجامدا و پێشکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە، بەڵام هیچ رێککەوتنێک لەنێوانیاندا نەبووە و نەگەیشتوون بەو شوێنەی دەیانەوێت".

راشیگەیاند" لەسەر زۆر خاڵ رێککەوتن، بەڵام چەند خاڵێک ماون کە رەنگە یەکێکیان گرنگترین بێت، بەڵام چانسێکی زۆر باشیان هەیە بۆ گەیشتن بەئەنجام".

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد هەردوو سەرۆکی رووسیا و ئۆکراینا، ڤلادیمیر پووتین و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، دەیانەوێت "منیش ئامادەی کۆبوونەوەیەکی داهاتوو بم" لە نێوانیاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێگەیەک بەرەو ئاشتی.
هاوکات، ڤیلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا رایگەیاند" هیوادارە ئەو لێکتێگەیشتنەی پێی گەیشتوون، رێگە خۆشکەر بێت بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا".

وتیشی" پێشبینی دەکەن کیێڤ و پایتەختەکانی ئەوروپا هیچ ئاستەنگییەک دروستنەکەن و هەوڵنەدەن بۆ تێکدانی پێشکەوتنەکان".


2025-08-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.