ئاگربەستەکەی روسیا و ئۆکرانیا بەجدی بڕیاری لێدەدرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
کۆشکی کرێملین ئاشکرایکردووە، بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی ئەمڕۆ ترەمپ و پۆتین لانی كەم 6 بۆ 7 کاتژمێر كۆدەبنەوە.
كۆشكی كرێملین بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمێر پۆتین هاوتا روسیەکەی بە ئامادەیی یاریدەدەرەكانیان كۆدەبنەوە.
ئەوەش هاتووە، دانوستانی پۆتین و ترەمپ لانی كەم 6 بۆ 7 كاتژمێر دەخایەنێت.
بەپێی کرێملین، روسیا پێشبینی دەكات دانوستانی ئالاسكا ئەنجامدار بێت.
ئاماژە بەوەشداراوە، پێویستە دانوستانی ئالاسكا ئەنجامی هەبێت بۆ ئەوەی دواتر كۆبونەوەی سێ قۆڵی بكرێت مەبەستی (كۆبونەوەی روسیا- ئەمریكا- ئۆكرانیایە).
|