جێگری سەرۆک کۆماری ئێران: ئامادەین دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەین
نهانیوز-هەواڵەکان
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت"ئامادەین بە شێوەی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکەین بەڵام پێدەچێت واشنتۆن خەوی لێکەوتبێت"
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئاب محەممەد ڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سەبارەت بە ئەگەری دانوستان لەگەڵ ئەمریکا وتی"ئێمە ڕامانگەیاندوە کە ئامادەین متمانە دروست بکەین، بەڵام پێدەچێت واشنتۆن خەوی لێکەوتبێت و وەلامی نەداوینەتەوە".
عارف دەشڵێت" ئێران لە دانوستانەکاندا بەگوێرەی بەرژەوەندی هاوڵاتیان هەڵسوکەوت دەکات و تەنانەت دەتوانرێت گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن ئەنجام بدرێت".
|