کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی سەبارەت بە دۆخی سوریا بەڕێوەچوو
نهانیوز-هەواڵەکان
لە عەممان کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی سووری-ئوردنی-ئەمریکی بۆ پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی سووریا لە چەسپاندنی زیاتری ئاگربەست لە سوەیدا بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئابی 2025 وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشکرای کرد" لە عەممان کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی سووری-ئوردنی-ئەمریکی بەڕێوەچووە".
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو رێگایانە کرا کە بەهۆیەوە بتوانرێت هەماهەنگییەکان بەرەوپێشببردێن لەپێناو سەقامگیری و سەروەری سووریا و ئاسایشی هەرێمیدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتنێک لەنێوان هەر سێ لایەندا واژۆکرا بۆ پشتیوانی هەوڵەکانی حکومەتی سووریا لە چەسپاندنی زیاتری ئاگربەست لە سوەیدا.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا وتی، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی سوەیدا دەکەین و هەوڵی گێڕانەوەی ئارامی و خزمەتگوزاری تەندروستی دەدەین.
|