جیهان

ئێران دەستگیرکردنی دەیان هەزار هاوڵاتی ڕاگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

دوای هەشت هەفتە لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی، وتەبێژی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند کە نزیکەی ٢١ هەزار هاووڵاتیی ئێرانی وەک "گومانلێکراو” لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا دەستبەسەر کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە سەعید مۆنتەزەر ئەلمەهدی، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی ئێران لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی رایگەیاند لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئێران و ئیسرائیل هاوڵاتیانی ئێرانی زیاتر ٢١ هەزار گومانلێکراو دەستگیرکراون لە نێوانیاندا دوو هەزا و ٧٧٤ هاوڵاتی بیانی، ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ژمارەی دەستگیرکراوان نزیکەی دوو هەزار کەس راگەیەنرابوو.

سەبارەت بەم هاوڵاتییە بیانیانە، مۆنتەزەر ئەلمەهدی رایگەیاند کە لە کاتی پشکنینی ناوەڕۆکی مۆبایلەکانیان، دەرکەوتووە کە خەریکی وێنەگرتنی ناوەندە گرنگەکان و ناردنی وێنەکان بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ٢٦١ کەس بە تۆمەتی سیخوری و ١٧٢ هاولاتی ئێڕانی بە تۆمەتی وێنەگرینی بێ مۆڵەت دەستگیرکراون.

سەرەڕای ئەمانەش وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیس باسی لە چارەنووسی ئەو ٢١ هەزار گومانلێکراوە نەکرد کە چ ژمارەیەکیان ئازادکراون یا خود لە زیندان دا ماونەتەوە.

 
2025-08-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.