جیهان

جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەرگیز کۆتایی نایەت

نهانیوز-هەواڵەکان

لیوا عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند"هێزە چەکدارەکانی ئێران هەمیشە ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانن و لەو پێناوەشدا هەرگیز پشوو نادەن، دەڵێت" ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەرگیز کۆتایی نایەت.

لیوا فەدەوی، لەبارەی ئامادەیی سەربازیی هێزە چەکدارەکان لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر دەستدرێژییەکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گوتی: بێگومان یەکێک لەو بابەتانەی هەمیشە لەبەرچاوی سوپای پاسدارانە، ئامادەیی تەواو و هەمیشەییە، ئەمەش هەم فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانە و هەم فەرمانی قورئانە.

جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، سەبارەت بە پێویستیی پاراستنی یەکێتیی نەتەوەیی لە دۆخی ئێستای وڵاتدا وتیشی" خەڵک ڕۆڵی سەرەکییان هەیە. ئەگەر خەڵک یەکگرتوو بن، دەتوانن زۆرترین سوود لە یەکپارچەیی خاک و نەتەوە وەربگرن. دوژمنان دەیانەوێت ئەم یەکێتییە لاواز بکەن؛ بۆیە پێویستە خەڵک بەرانبەر بەو هەڕەشەیە وریا و ئامادە بن".

فەدەوی ڕایگەیاند "دوژمنان گرەویان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی خاک و خەڵکی ئێران کرد، بەڵام لەوەدا هەڵە بوون و ئەو یەکپارچەییەی لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژەدا هاتە ئاراوە، بێوێنە بوو." 

لیوا فەدەوی، لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا ئیسرائیل هێشتا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێران هەژمار دەکرێت یان نا؟ وتیشی" بێگومان، ململانێی نیوان ئێران و ئیسرائیل هەمیشە بەردەوام دەبێت و هەرگیز کۆتایی نایەت".

 
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.