نرخی نەوت دابەزی
نهانیوز-هەواڵەکان
رۆژی دووشەممە نرخی نەوت دابەزی و درێژەیدا بە دابەزینەکانی هەفتەی رابردووی خۆی کە 4٪ـی بەهای خۆی لەدەستدابوو.
ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 52 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 66 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 58 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 63 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
رووسیا و ئەمریکا بڕیارە لەسەر ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا ئەم هەفتەیە دانوستاندن بکەن، ئەگەری ئاگربەست رێگە بۆ گەڕانەوەی نەوتی رووسیا و لادانی سزاکانی ئەمریکا خۆش دەکات
|