راوێژكارێكی خامنەیی: ئەگەر حەشـ.ـدی شـ.ـەعبی نەبوایە، ئەمریکییەکان عێراقیان قووت دەدا
نهانیوز-هەواڵەکان
راوێژکاری رێبەری باڵای ئێران جەخت لەوەدەکاتەوە کە لەگەڵ مالیكی رێككەوتون دژی هەڵوەشانەوەی حزبوڵای لوبنان و حەشدی شەعبی بوەستن ودەڵێت" ئەگەر حەشدی شەعبی نەبوایە، ئەمریکییەکان عێراقیان قووت دەدا".
عەلی ئەکبەر ولایەتی، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێران، وردەکاریی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەم دواییەی لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرادەكات، کە تیایدا باسیان لە مەترسی گواستنەوەی پرسی داماڵینی چەک لە حیزبوڵای لوبنانەوە بۆ حەشدی شەعبی لە عێراق كردووە.
ویلایەتی، رایگەیاندووە" لە پەیوەندییەکەدا مالیکی جەختیكردووە، ئەمریکا و ئیسرائیل دوای لوبنان دێن بۆ عێراق بۆ بەئامانجگرتنی هێزەكانی حەشدی شەعبی".
وتوشیەتی:" لەگەڵ مالیكی رێككەوتوین لەسەر ئەوەی ئێران و عێراق، داماڵینی چەک لە حیزبوڵای لوبنان و حەشدی شەعبی لە عێراق رەتبكەنەوەو، لە دژی بوەستنەوە".
ویلایەتی جەختیشكردووە: ئەگەر حەشدی شەعبی نەبوایە، ئەمریکییەکان عێراقیان قووت دەدا، حەشدی شەعبی لە عێراق هەمان ئەو رۆڵەی هەیە کە حزبوڵا لە لوبنان دەیگێڕێت.
|