فه‌ڵه‌ستین داوایەکی بەپەلە ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات
نها نیوز – هەواڵەکان
حكومه‌تی فه‌ڵه‌ستین داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی و ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی ده‌كات بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به بڕیاری ئیسرائیل بۆ سه‌پاندنی كۆنترۆڵی ته‌واو به‌سه‌ر غه‌ززه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڵه‌ستینی (وه‌فا) بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڵه‌ستین ڕه‌تكردنه‌وه و شه‌رمه‌زاركردنی توندی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره مه‌ترسیدارانه‌ی كه كابینه‌ی ئیسرائیل په‌سه‌ندی كردبو بۆ داگیركردنه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌رتی غه‌ززه و ئاواره‌بونی زۆره‌ملێ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی له شاری غه‌ززه و به‌شی باكور، له تاوانێكی ته‌واودا كه نوێنه‌رایه‌تی درێژه‌دان به سیاسه‌تی جینۆساید، كوشتنی سیستماتیكی، برسێتی و گه‌مارۆدان، پێشێلكردنی ئاشكرای یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیارنامه‌كانی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڵه‌ستین هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ئه‌م پیلانانه‌ی ئیسرائیل كه له‌سه‌ر بنه‌مای كوشتن و برسێتی و ئاواره‌بونی زۆره‌ملێ دامه‌زراون، كاره‌ساتێكی مرۆیی بێ وێنه‌ی دروستده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڵه‌ستین هەروەها داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ده‌زگاكانی و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سور كردوه كه هه‌نگاوی خێرا بگرنه‌به‌ر بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه به‌په‌له و سوته‌مه‌نی به‌بێ هیچ سنورداركردن و مه‌رجێك،
|