جیهان

گروپە چەکدارە مەترسیدارەکەی سوریا هەڕەشەی لەناوبردنی هە*سەدە دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سوریاری دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی سوەیدا هەڕەشەیان لێدەکردین کە دوای ئەوان بۆ "هەسەدە دێن".

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "یەنی یاشام"ی توركی دەڵێت "گروپە چەكدارە توندڕەوەكان لە سوەیداوە هەڕەشەیان لە كورد دەكرد دەیانوت لێرە تەواوبوین بۆ ئێوە دێین".

وتیشی "139 گروپی چەكدار لە سوریا هەن لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا نین زۆرینەیان توركیا پارەیان بۆ دابین دەكات".

 بەوتەی عەبدی بێت، زۆرینەی ئەوانەی كۆمەڵكوژی عەلەوییەكان و دروزیان كرد پێشتر "شەڕی ئێمەیان كردووە".

"دوای كۆمەڵكوژییەكان هێزە نێودەوڵەتیەكانیش گەیشتنە ئەو بڕوایەی سوریا دەبێت نا ناوەندەی بێت". ئەو فەرماندەیەی هەسەدە وا دەڵێ
2025-08-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.