نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئابی 2025، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 69 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش رووی لە بەرزبوونەوە کرد و و بە 65 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، میدیا جیهانییەکانیش ئەم گۆڕانکاریانە دەگەڕێننەوە بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەسەر روسیا، کە بڕیارە سزای ئەو وڵاتە بدات بە هۆکاری رانەگرتنی جەنگ.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای ئەوەدێت، ئەمریکا و ئەوروپا رێککەوتن پێناسی گومرکی بە ریژەی 15٪ لەسەر زۆربەی کاڵای ئەوروپی کە هەناردەی ئەمریکا دەکرێت جێبەجێبکەن، ئەمەش نرخی نەوتی برێنت و تەکساسی بە رێژەی 2٪ بەرزکردەوە.
هەروەها، بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە سزادانی روسیا ئەگەر جەنگی ئۆکرانیا رانەگرێت، نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و بەرمیلێکی لە 69 دۆلارەوە گەیاندە 72 دۆلار زیاتر.بێجگە لەوانەش، دووبارە هەڕەشەی لە هیندستان کردەوە کە ئەگەر بەردەوام بێت لە کڕینی نەوتی رووسیا، ئەوا بە رێژەی ٪100 پێناسی گومرکی بەسەردا دەسەپێنێت؛ ئەم هەوڵانەی ترەمپ زیادکردنی گوشارە لەسەر مۆسکۆ بۆ ئەوەی شەڕ لە ئۆکراینا رابگرێت.
|