جیهان

ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمرۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرەشتی محەمەد شیاع سوودانی بەرێوە دەچێت، بە پێی زانیارییەکان، بریارە دوای کۆبوونەوەکە، وەزیرە کوردەکان بە جیا لەبارەی مووچەی هەرێم لە گەڵ سوودانی کۆببنەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە5 ی ئابئ 2025 کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و لە کارنامەی کۆبونەوەکەدا باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ناردنی مووچەی مانگی شەش ناکرێت. 

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عیراق رایگەیاند، بڕیارە دوای کۆبونەوەکە وەزیرە کوردەکان لەگەڵ سودانی کۆببنەوە و قسە لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە بەغدا دابەش کردنی مووچەی مانگی 8 دەستیپێکردوە بەڵام مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان هیشتا لە چاوەروانی مووچەی مانگی 6 دان و هیچ وادەیەکیش بۆ هاتنی مووچە رانەگەیەندراوە.

 
2025-08-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.