نرخی نەوت بەرز بووەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 69 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو کەمێک نزمبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئابی 2025، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک نزمبووەوە و بە 67 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، میدیا جیهانییەکانیش ئەم گۆڕانکاریانە دەگەڕێننەوە بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەسەر روسیا، کە بڕیارە سزای ئەو وڵاتە بدات بە هۆکاری رانەگرتنی جەنگ.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای ئەوەدێت، ئەمریکا و ئەوروپا رێککەوتن پێناسی گومرکی بە ریژەی 15٪ لەسەر زۆربەی کاڵای ئەوروپی کە هەناردەی ئەمریکا دەکرێت جێبەجێبکەن، ئەمەش نرخی نەوتی برێنت و تەکساسی بە رێژەی 2٪ بەرزکردەوە
.
هەروەها، بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە سزادانی روسیا ئەگەر جەنگی ئۆکرانیا رانەگرێت، نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و بەرمیلێکی لە 69 دۆلارەوە گەیاندە 72 دۆلار زیاتر.
|