نهانیوز-هەواڵەکان
توێژینەوەیەک پێشبینی دەکات تا ساڵی 2027 زیرەکی دەستکرد لە ژێر کۆنتڕۆڵدا نەمێنێت و دەبێتە هۆی لەناوچوونی مرۆڤایەتی لە ماوەی دە ساڵدا.
ئەم توێژینەوە کە ناوی AI2027 ی لێنراوە، لەلایەن کۆمەڵێک پسپۆڕی AI (زیرەکی دەستکرد) لە بەهاری ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە و بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی زۆرتیشکیان خستۆتە سەر ئەگەری هاتنەدی ئەم پێشبینییە.
توێژینەوەکە پێشبینی دەکات کە لە ساڵی 2027دا، کۆمپانیایەکی زەبەلاحی تەکنەلۆژیای خەیاڵی ئەمریکی بە ناوی OpenBrain جۆرێک لە زیرەکی دەستکرد دروست دەکات کە دەگاتە "ژیری گشتی دەستکرد"؛ هەمان خاڵی گرنگ و ژاوەژاو کە زیرەکی دەستکرد دەتوانێت هەموو ئەرکە فیکریەکان بە باشی یان تەنانەت باشتر لە مرۆڤ ئەنجام بدات.
سیناریۆکە پێشبینی دەکات کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2027دا کۆمپانیای AI دەبێتە سوپەر زیرەک. واتە زۆر زیرەکتر و خێراتر دەبێت لە خولقێنەرەکانی.
ئەم AI هەرگیز لە فێربوون ناوەستێت، زمانێکی کۆمپیوتەر دروست دەکات کە هێندە پێشکەوتووە تەنانەت وەشانی پێشووی AI خۆیشی چیتر ناتوانێت لێی تێبگات.
پێشبڕکێ لەگەڵ چین بۆ بەدەستهێنانی باڵادەستی AI دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمپانیا و حکومەتی ئەمریکا هۆشداری زیاتر سەبارەت بە "ناتەبایی" پشتگوێ بخەن.
سیناریۆکە پێشبینی دەکات کە تا ساڵی 2029 گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا بگاتە ئاستێک کە ئەگەری شەڕ هەبێت، چونکە AI( زیرەکی دەستکرد) ی ڕکابەرەکانی دوو وڵات پەرە بە چەکی ئۆتۆنۆمی نوێ و ترسناک دەدەن.