ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانى ئێران مەکەن مەترسیدارە
نهانیوز- هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکات، سەردانی ئێران نەکەن و دەڵیت "نابێت گه‌شتی ئێران بكه‌ن له هیچ بارودۆخێكدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هۆشدارییه‌كی فه‌رمیدا كه له‌لایه‌ن هه‌ژماری فه‌رمیی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به زمانی فارسی ده‌رچوه، داوا له هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات، چاو به هه‌ر پلانێك بۆ گه‌شتكردن بۆ ئێران بخشێننه‌وه و راشیگه‌یاندوه، "ئێران له دوای شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دۆخێكی بێ وێنه‌ی ترسی به‌خۆوه بینیوه، كه‌سایه‌تییه ئۆپۆزسیۆنه‌كان گه‌مارۆ ده‌دات.
ئەم هۆشدارییە دوای ڕۆژێک هات کە ئیسرائیل ڕایگەیاند زۆربەی کارمەندە دیپلۆماسییەکانی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەکشێنێتەوە.
له په‌یامه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك بیر له سه‌ردانی ئێران ده‌كاته‌وه، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاره‌كه‌ی بكاته‌وه، باسی له‌وه‌شكردوه، هاوڵاتیانی ئه‌مریكی "نابێت گه‌شتی ئێران بكه‌ن" له هیچ بارودۆخێكدا.
هەروەها ئاماژەشی پێدا، ئێران لە پلەی "هۆشداریی چوارەم" پۆلێن کراوە کە بەرزترین پلەی هۆشدارییە و ئەمریکا گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانە بە مەترسیدار دەزانێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئامۆژگاری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كرد كه خواستی گه‌شتكردن ده‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك بده‌ن، پێداچونه‌وه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ڕاوێژكاری ئه‌منی بكه‌ن بۆ زانینی نوێترین نوێكاری و زانیارییه ئه‌منییه‌كان.
|