عێراقچی: دەتوانین دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکەینەوە
نهانیوز-هەوالەکان
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، وتی" ئێران سەرەڕای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێشتا توانای ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی خۆی هەیە و دەست بە پیتاندن بکاتەوە، چونکە تاران هێشتا زانا و تەکنەلۆجیا و کەرەستەی پێویستی لەبەردەستدایە."
عێراقچی راشیگەیاند "دەتوانرێت بیناکان ئاوەدان بکرێتەوە. دەتوانرێت ئامێرەکان بگۆڕدرێن، چونکە ئێمە تەکنەلۆجیامان هەیە، چەندین زانا و تەکنیکارمان هەیە کە پێشتر لە دامەزراوەکانماندا کاریان دەکرد"، سەبارەت بە کات و چۆنییەتی دەستپێکردنەوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە بەندە بە بارودۆخەکەوە.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتن لەگەڵ فۆکس نیوز، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکانی ئەم دواییە کە بە "جەنگی ١٢ ڕۆژە" ناسراوە، سەلماندی کە "هیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازی بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نییە".
هەروەها وتی کە هێرشەکان بانگەوازەکانی ناو حکومەت بۆ چەککردنی بەرنامەی ئەتۆمی چڕتر کردووەتەوە، هەرچەندە وتی کۆماری ئیسلامی هێشتا پابەندە بە فەتوای دوو دەیەی ڕابردووی ڕێبەرەکەی سەبارەت بە پیرۆزی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.
جەختی لەوە کردەوە کە کەشوهەوای دژە دانوستان لە ناوخۆی ئێراندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و وتی: خەڵک پێم دەڵێن چیتر کاتەکانتان بەفیڕۆ مەدەن، ئەگەر هاتنە سەر مێزی دانوستان، ئەوە تەنها بۆ پەردەپۆشکردنی نیازەکانی دیکەی خۆیانە.
ناوبراو دووپاتی کردەوە کە ئێران دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت بۆ مەبەستی مەدەنی و ڕایگەیاند" بەبێ پیتاندنی سفر هیچمان نییە". پرسی پیتاندن تا ئێستاش بە یەکێک لە ناکۆکییە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا ماوەتەوە.
هەروەها بەرپرسانی ئیسرائیل بە فۆکس نیوزیان ڕاگەیاندووە کە بەشێک لە کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە هێرشەکان ڕزگاریان بووە، ئەمەش نیگەرانییەکانی ئێرانی بە خێرایی بگەڕێتەوە بۆ توانای پێشووی خۆی.
ئەم قسانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە مانگی حوزەیران سێ شوێنی سەرەکی ئەتۆمی ئێرانی کردە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان ئیسرائیل زۆربەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی لەناوبردووە و چەندین فەرماندەی باڵای سەربازی کوشتووە و لانیکەم 13 بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەتۆمی و سەدان کەسی دیکەی کوشتووە.
|