جیهان

هێرشکرایە سەر یانەیەکی شەوانە و 4 کەس کوژران

نهانیوز-هەواڵەکان

لە ویلایەتێکی ئەمریکا كەسێك هەڵیكوتایە سەر یانەیەكی شەوانە و دەستڕێژی گولـلەی لە خەڵك كرد و چوار كەسی كوشت.

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی مۆنتانا لە ئەمریكا، ڕایگەیاند" كەسێك بە چەكەوە هەڵیكوتایە نێو یانەیەكی شەوانە و تەقەی هەڕەمەكیی كرد، بەهۆیەوە چوار كەسی كوشت و چەكدارەكەش دەستگیر نەكراوە".

دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە، هۆشدارییان بە دانیشتوان دا، كە نزیك لە ناوچەی (ئەناكوندا) نەكەونەوە.

نووسینگەی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی گرانێت ڕایگەیاندووە" بەپەلە تیمێكمان دەرچوون و ئەو ماڵ و شوێنانەیان پشكنیوە كە گومان دەكرێ تەقەكەرەكە خۆی لێ حەشار دابێت".

ساندرا باركەر، وتەبێژی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، لە شاری سۆڵت لیك، دەڵێت"  یارمەتیی تیمەكان دەدەین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو كەسە".

 
2025-08-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.