دۆناڵد ترەمپ فەرمانی جێگیرکردنی دوو ژێردەریایی وڵاتەکەی لە نزیک روسیا دەرکرد
نهانیوز-هەواڵەکان
سه‌رۆكی ئه‌مریكا فەرمانی جێگیرکردنی دوو ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی له ناوچه گونجاوه‌كان دەکرد، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕوسیادا بووه.
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئاب دۆناڵد تره‌مپ لە گەرمانێکدا ڕایگەیاند "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و لێدوانه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ئیستیفزازییانه‌ی دیمیتری مێدڤێدێڤ، سه‌رۆكی پێشووی روسیا كه ئێستا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی روسیایه، فه‌رمانم داوه دوو ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی له ناوچه گونجاوه‌كاندا جێگیر بكرێن، نه‌وه‌ك ئه‌م لێدوانه بێباكانه له قسه‌كردن زیاتر بن".
وتیشی: "وشه‌كان زۆر گرنگن، زۆرجاریش ده‌توانن لێكه‌وته‌ی نه‌خوازراویان لێبكه‌وێته‌وه. هیوادارم ئه‌مه یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت. سوپاس بۆ سه‌رنجدانتان!"
پێشتر مێدڤێدێڤ رایگه‌یاندبوو كه ده‌بێت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌بیری بێت كه روسیا، ئیسرائیل و ئێران نییه و زمانی "ئاگاداركردنه‌وه" هه‌نگاونانه به‌ره‌و جه‌نگ.
|