نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای قەرەبووی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا لە بەرامبەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکاندا بە " گاڵتەجاڕی" ناوبرد و ئامۆژگاری ئێرانی کرد کە لە هەوڵی باشترکردنی دۆخی ئابووری خۆیان بن و " نابێت پارەکانیان بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و بەرنامە ئەتۆمییەکانیان و بەهێچکردنی تیرۆریستان و سەرکوتکردنی خەڵک خەرج بکەن".
تۆمی پیگۆت، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووپاتکردەوە و وتی" تۆپەکە ئێستا لە گۆڕەپانەکەیاندایە، پەنجەرەیەکی دەرفەت هەیە بۆ ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی، بەڵام پەنجەرەی دەرفەت کورتە."
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕایگەیاند" کە یەکێک لە مەرجەکانی تاران بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئەوە بووە کە ئەمریکا قەرەبووی ئەو زیانانە بداتەوە کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەیدا بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کەوتووە."
لە وتەکانی عێراقچیدا ئاماژە بە بڕی ئەو زیانانە نەکراوە کە کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا داوای دەکات. هەروەها لە چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژەی بە هێرشی سەر ئێران کرد لە خولی پێشووی دانوستانەکان و وتی" ئەوان (ئەمریکا) دەبێت قەرەبووی ئەو زیانانە بکەنەوە کە بە ئێمەیان گەیاندووە."
پێشهاتێکی دیکەی نوێ لە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکادا سەپاندنی سزای نوێیە لە لایەن ئەمریکاوە بەسەر زیاتر لە 115 کەس و کۆمپانیا و کەشتیی کە تۆمەتبارن بە ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران و ڕووسیا. هەروەها پێنج کۆمپانیا و تاکێک لە ئێران، هۆنگ کۆنگ، تایوان و چین بە هۆی دابینکردنی تەکنۆلۆژیا بە کۆمپانیای پیشەسازی فڕۆکەوانی ئێران سزا دراون.
لە نێو ئەو لایەنە سزادراوانەدا، بەلەمێکی دەیان کەشتی هەیە کە بەپێی زانیارییەکان لەلایەن محەمەد حسێن شەمخانی کوڕی عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری سیاسی باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بەڕێوەدەبرێن.
لای خۆشییەوە ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سزاکانی بە " رێکارێکی تێکدەرانەی ناوبرد کە ئامانج لێی تێکدانی گەشەسەندنی ئابووری و خۆشگوزەرانی گەلی ئێرانە".