وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری ئاڵۆزی سەربازی لەگەڵ روسیا روونکردنەوە دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت"ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌رگیز قبووڵكراو نییه".
پێنجشه‌ممه، 31ـی ته‌ممووزی 2025، ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا له‌باره‌ی گه‌یشتن به لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به ئاشتی له ئۆكرانیا كۆ ده‌بنه‌وه، كه تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكی نییه.
ماركۆ ڕوبیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ریكا پێی وایه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌رگیز قبووڵكراو نییه، به‌تایبه‌تی كه هه‌ردوو وڵات خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە مۆڵەتی 50 رۆژ دەداتە روسیا و ئۆکراین بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بەڵام دواتر ترەمپ نائومێدی خۆی لە روسیا و لە پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چارەسەری دەربڕی، بۆیە مۆڵەتەکەی بۆ 10 بۆ 12 رۆژ کەمکردەوە.
|