نهانیوز-هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزایەکی قورسی بە سەر ئێران‌دا سەپاند کە زیاتر لە زیاتر 50 كه‌س و قه‌وارە دەگرێتەوە، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین چالاكیی ئه‌مریكایە له دژی ئێران له ساڵی 2018ه‌وه.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە سزای بەسەر زیاتر لە 115 كەسایەتی، قەوارەو كەشتی پەیوەندیدار بە پیشەسازی نەوت و كەشتیوانی ئیران‌دا سەپاندوە و یەكێك لەو كەسایەتییانەی كە سزای بەسەردا سەپێندراوە، كوڕی عەلی شەمخانی، راوێژكاری باڵای رێبەری ئێرانە.
لە راگەیەندراوەکە دا هاتوە، "محه‌مه‌د حسێن شه‌مخانی کوری عەلی شەمعخانی، كاریگه‌ری سیاسی باوكی ده‌قۆزێته‌وه بۆ دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕێكی به‌رفراوان له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان و كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كان، ئه‌م تۆڕه‌ش نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ئێران و ڕوسیا و هه‌روه‌ها بارهه‌ڵگره‌كانی دیكه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ كڕیاران له سه‌رانسه‌ری جیهان وەکوو چین، به‌مه‌ش ده‌یان ملیار دۆلار قازانج ده‌كات". ئیمپراتۆریه‌تی
سكۆت بێسنت وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، " كه‌شتیوانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌مخانی تیشكده‌خاته سه‌ر چۆنیه‌تی قۆستنه‌وه‌ی پێگه‌كانی نوخبه‌ی ئێران بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامانێكی زۆر و پاره‌داركردنی ڕه‌فتاره مه‌ترسیداره‌كانی ئێران،، ئه‌و زیاتر له 115 سزایه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رچون، گه‌وره‌ترین سزان تا ئێستا له‌و كاته‌وه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌ڵمه‌تی زۆرترین فشاری خۆی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكردوه".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رونیكردۆته‌وه، تۆڕه‌كه‌ی محه‌مه‌د حسێن شه‌مخانی به‌شێكی به‌رچاوی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێرانی كۆنترۆڵ كردوه و داهاته‌كه‌ی سودی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و حكومه‌تی ئێران ده‌بێت، ئه‌م كاره دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا دێته سه‌ر عه‌لی شه‌مخانی له ساڵی 2020دا.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم تۆڕە، ناوی خوازراو، پاسپۆرتی بیانی، كۆمپانیای ساختە، تاكتیكی جیاجیای بەكارهێناوە بۆ شاردنەوەی پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئێران و روسیا.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا وتوشیەتی، كۆمپانیاكانی كوڕەكەی شەمخانی، بەرلەوە "كەرەستەی سەربازی"یان لە ئێرانەوە گواستۆتەوە بۆ روسیا.
دوا بە دوای گەمارۆکان، ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر بازرگانی نەوتی ئێران کارێکی بەدخوازانەیە کە ئامانج لێی تێکدانی گەشەی ئابوری و خۆشگوزەرانی ئێرانییەکانە".