جیهان

کۆمکاری عەرەبی داوای ڕادەستکردنی چەک لە حەماس دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

هەر یەکە لە قەتەر، میسر، سعوودییە و ژمارەیەک وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، داوای چەکدانانی حەماس و ڕادەستکردنەوەی دەسەڵاتەکەی لە کەرتی غەززە بە دەسەڵاتی فەڵەستین دەکەن، هاوکات پێشنیازیشیان کردووە هێزیکی نێودەوڵەتی بۆ ماوەیەکی کاتی لە ناوچەکە جێگیر بکرێت.

چوارشەممە 30ـی تەممووزی 2025، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە، 22 ئەندامی کۆمکاری عەرەبی، تەواوی ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا و 17 وڵاتی دیکە لە کۆنفرانسی ڕێگە چارەی ڕاگەیاندی دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل، پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەڵەستینی پیشان داوە.

ئاماژەشی داوە، لە نێو ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی هەریەکە لە قەتەر، میسر و سعوودییە، لە چوارچێوەی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، داوای چەکدانانی حەماس و ڕادەستکردنەوەی دەسەڵاتەکەیان لە کەرتەکە بە پشتگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوتەریب لەگەڵ سەقامگیر و سەربەخۆیی دەوڵەتی فەڵەستین.

هاوکات ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، بە پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حوکمڕانی و جێبەجێکردنی یاسا و ئاسایش لە سەرتاسەری فەڵەستیندا دەبێت لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فەڵەستیندا بێت.

هەروەها وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی سەرکۆنەی هێرشەکانی 7ـی کانوونی یەکەمی 2023 دەکەن و پێشنیاز دەکەن، بۆ ماوەیەکی کاتی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیریی دۆخەکە لە ناوچەکە جێگیر بکرێن. هاوکات پێشوازی لە هەڵوێستی ئەو وڵاتانە کرد کە ئامادەیی خۆیان بۆ ناردنی هێزەکانییان پیشان داوە.

 
2025-07-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.