جیهان

نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردوو

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تەمووزی 2025  نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٩ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، میدیاکان ئەم گۆڕانکاریانە دەگەڕێننەوە بۆ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەسەر روسیا، کە بڕیارە سزای ئەو وڵاتە بدات بە هۆکاری رانەگرتنی جەنگ.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای ئەوەدێت، ئەمریکا و ئەوروپا رێککەوتن پێناسی گومرکی بە ریژەی 15٪ لەسەر زۆربەی کاڵای ئەوروپی کە هەناردەی ئەمریکا دەکرێت جێبەجێبکەن، ئەمەش نرخی نەوتی برێنت و تەکساسی بە رێژەی 2٪ بەرزکردەوە. 

هەروەها، بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە سزادانی روسیا ئەگەر جەنگی ئۆکرانیا رانەگرێت، نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە و بەرمیلێکی لە 69 دۆلارەوە گەیاندە 72 


2025-07-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.