جیهان

عەلی خامنەیی وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆکاری سەرەکیی دژایەتیی کردنی ئێرانی لە لایەن زلهێزە جیهانییەکانەوە بە تایبەتی ئەمەریکا، بۆ دین و زانست و یەکێتیی ئێرانییەکان لە ژێر سێبەری قورئان و ئیسلامدا گەڕاندەوە.

سێشەممە، 29ـی تەممووز، لە ڕێوڕەسمێکدا، بەبۆنەی چلەی فەرماندە و زانا کوژراوەکانی جەنگی 12 ڕۆژە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتارێکدا، هەڵگیرساندنی جەنگەکەی بۆ دەرکەوتنی ئیرادە و تواناکانی ئێران و نیگەرانیی ئەمەریکا بەرانبەر بە پێشکەوتنە زانستییە هەمەجۆرەکانی ئێران، گەڕاندەوە.
 
خامنەیی وتیشی" گەلی ئێران، واز لە ڕێگەی بە‌‌هێزکردنی باوەر و پەرەپێدانی زانستە جۆراوجۆرەکان نا‌هێنێت و بە پێچەوانەی ویستی دوژمنان، ئێران دەگەیەنینە لوتکەی پێشکەوتن و شانازی"
.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد پاش جەنگی 12 ڕۆژە، وڵاتانی جیهان بەرانبەر بە هێز و تواناکانی ئێران و خۆڕاگریی گەلەکەی، سەرسام بوونە؛ ئەوان لە نزیکەوە هەستیان بە بەهێزیی ئێران کرد. گەلی ئێران وەک هەمیشە، توانی بەسەر قەیران و گرفتە سەربازی و ئەمنی و سیاسییەکاندا زاڵ ببێت و پلانی دوژمنان پووچەڵ بکاتەوە.

خامنەیی، لە کوتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە هۆی سەرەکیی دژایەتیی کردنی ئێران لە لایەن زلهێزەکانەوە، بە تایبەتی ئەمەریکا، دەگەڕێتەوە بۆ پتەوی دین و زانست و یەکێتیی ئێرانییەکان لەسایەی قورئان و ئیسلامدا؛ بابەتی ئەتۆمی و پێتاندن و مافی مرۆڤ، کە ئەوان باسی دەکەن، بیانوون، ئەوان تەنیا لە توانا و هێزی ئێمە نیگەرانن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەی بۆ سکۆتلەند رایگەیاند کە ئەگەر ئێران بەنیاز بێت لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەردەوام بێت ئەوا دوبارە هێرش دەکرێتەوە سەریان.

 
20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.