جیهان

ئێران بە تووندی وەڵامی هەرەشەکانی ترەمپ دەداتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەردوژمنكارییەكان دووبارە بێتەوە بە هێزێكی زیاترەوە وەڵام دەدەینەوە و دەشڵێت "ئەمجارە وڵامەکەمان یەکلاکەرەوە دەبێت."

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە سەكۆی "ئێکس رایگەیاند، ئێران نەتەوەیەکە، خاوەن کولتورێکی دەوڵەمەندە، کە دەگاتە حەوت هەزار ساڵ شارستانیەت، هەرگیز وەڵامی زمانی هەڕەشەو تۆقاندن ناداتەوەو ئێرانییەکان هەرگیز نەچەماون بۆ هیچ بێگانەیەک، جگە لە رێزگرتن وەڵام هیچ نادەنەوە.

عێراقچی " نوسیویەتی "ئەگەر دوژمنكارییەكان دووبارە بێتەوە، بێ گومان بە هێزێكی زیاترەوە وەڵام دەدەینەوە وئەگەر دەستدرێژییەکە دووبارە ببێتەوە، بێ گومان وەڵامێکی یەکلاکەرەوەتر دەدەینەوە، وەڵامێک کە چیتر ناتوانرێت بشاردرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئەگەر مەترسییەك هەبێت سەبارەت بە ئەگەری گۆڕانی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بۆ مەبەستی نائاشتیانە، ئەوا سەلمێنراوە كە بژاردەی سەربازی کاریگەری نیە ، بەڵام رەنگە چارەسەری دانوستانکاری سەرکەوتوو بێت.

ئەم قسانەی عێراقچی دوای  ئەو هەڕەشانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت، کە دوێنێ‌ لە میانەی سەردانەکەی بۆ سکۆتلەندا رایگەیاند، توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناوبردووە، دەتوانن سەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە، بەڵام ئەگەر ئەوە بكەن، لەچاوتروكانێكدا بۆیان لەناو دەبەین

 
2025-07-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.