سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: حكومه‌ت له شه‌ڕی غه‌ززه شكستی هێناوه
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند، هۆشداری به ئیسرائیلییه‌كان ده‌ده‌م، حكومه‌ت له شه‌ڕی غه‌ززه شكستی هێناوه، دەشڵیت " ئەمە کارەساتێکی تەواوەتییە."
یایر لاپید سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هێرشێكی توندی كرده‌سه‌ر حكومه‌تی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و رایگه‌یاند، "هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی له غه‌ززه له كۆنترۆڵ ده‌رچوه و جیهان ده‌رگاكانی به‌ڕوی ئیسرائیلییه‌كاندا داده‌خات".
وتیشی، " ئه‌گه‌ر ئێستا كۆتایی به شه‌ڕه‌كه نه‌هێنین، سه‌ربازه ڕفێندراوه‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه، ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له له‌ده‌ستدانی باشترین شه‌ڕكه‌ره‌كانی، كاره‌ساتی مرۆیی خراپتر ده‌بێت، جیهان ده‌رگاكانی خۆی به‌ڕوی ئیسرائیلییه‌كاندا داده‌خات".
هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، هۆشداری به ئیسرائیلییه‌كان ده‌ده‌م، حكومه‌ت له شه‌ڕی غه‌ززه شكستی هێناوه، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی ته‌واو نییه، به‌ڵكو كاره‌ساتی ته‌واوه‌تییه، شكستێكی ستراتیژییه كه ده‌بێته هۆی شكستی ئۆپه‌راسیۆنی و سیاسی، مه‌رج نییه به‌مشێوه‌یه بێت، به‌و پێیه‌ی به‌دیلێك هه‌یه".
سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنەکە، دەڵێت "ده‌بێت شه‌ڕ كۆتایی بێت له به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ستێكی گشتگیردا، هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر بۆ جێگره‌وه هه‌بێت".
|