ستیڤ ویتكۆف: ترەمپ پۆلیسی جیهانە و رێککەوتننامەکانی ئەبراهام فراوانتر دەبێت
نهانیوز-هەواڵەکان
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرای دەکات کە شتێكی سەیرنابێت تاكۆتایی ئەمساڵ (10) وڵات بێتە ناو رێككەوتنی ئەبراهام و دەڵێت" ترەمپ پۆلیسی جیهانە".
رۆژی یەکشەممە 27ی تەمووزی 2025 ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەختی لە فراوانتربوونی رێککەوتننامەکانی ئەبراهام کرد و دەڵێت" جێگەی سەرسوڕمان نییە ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی (10) وڵات بێنە ناو رێككەوتنەكە".
ویتكۆف، لەبارەی دۆخی سوریا وتی: ئاڵۆزییەكان لەسوریا بەم دواییە رووی لە هەڵكشان كرد، بەڵام لە رێگادان بەرەو چارەسەرکردن.
سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران، ویتکۆف ئاماژەی بەوەدا: دانوستانەكان لەگەڵ ئێران دەگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.
لە درێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند: خوازیارە بەر لە کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، ئاشتی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست بهێنێت.
ویتكۆف، دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکای بە پۆلیسی پۆلیسی جیهان ناوبردو وتی" ئەمە گرنگە، چونکە سیستم و سەقامگیری دەهێنێت".
|