جیهان

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستانەکانمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی بەرهەمدار بوو

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرۆکی شاندی تاران دوای کۆتایی هاتنی دانوستانەکانی ئیستانبۆڵی رایگەیاند" دانوستانێکی بەرهەمداریان هەبووە و ڕێککەوتن لەسەر ئەوە بەردەوامی بە گفتوگۆیەکان بدەن".

ئەمرۆ هەینی 25ـی تەممووزی 2025، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێران بۆ دانوستانەکان لەگەڵ ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی" کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار و ڕاشکاومان لەگەڵ ئەو سێ وڵاتە کرد."

هەروەها ئاماژەشی داوە، دواهەمین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پرسی سەپاندنەوەی سزاکان سەر ئێران و بەرنامەی ئەتۆمی تارانیان تاوتوێ کردووە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنە لە هەڵوێستی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بەرانبەر هێرشەکانی 13ـی حوزەیرانی 2025، بۆ سەر وڵاتەکەی دەگڕیت و باسیش لەوە دەکات، هەڵوێستی خۆیان لە بەرانبەر سەپاندنەوەی سزاکان بۆ ئەو سێ وڵاتە ڕوون کردووەتەوە.

کازم غەریب ئابادی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەردوو لایەن لەسەر ئەوا ڕێککەوتن کە بەردەوامی بە دانوستانەکان بدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر وڵاتانی ئەورووپی هۆشداریان دابوو کە ئەگەر ئێران ئامادە نەبێت مەرجەکانیان قبوڵ بکات ئەوا سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ سەر تاران دەگەرێننەوە.

 
20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.