جیهان

سوریا و ئیسرائیل بە نێوندگیری ئەمریکا ڕێککەوتن

نهانیوز-هەواڵەکان

ئیسرائیل و سوریا بە چاودێری ئەمەریکا لەسەر چارەسەری ناکۆکییەکانیان بەتایبەت دۆسیەی ئاڵۆزییەکانی سوەیدا رێککەوتن، ئەوەش پاش دەستێوەردانی سەربازی ئیسرائیل بۆ پشتیوانیکردنی دروزییەکان لەپێکدادانەکانیان لەگەڵ چەکدارە بەدەوییەکان کە لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانی دەکرێن.

روانگەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل و سوریا دوێنێ بەنێوەندگیری ئەمریکا گەیشتونەتە ڕێکەوتن، بە گوێرەی روانگەکە رێککەوتنەکە لە  24 ی تەمموزی 2025 لەلایەن نوێنەرانی سوریا و ئیسرائیلەوە رەزامەندی لەسەردرا، دوای کۆبوونەوەیان لە پاریس بە چاودێری ئەمەریکا.

بەندەکانی رێککەوتنەکە: 

1- دۆسیەی سوەیدا دەگوازرێتەوە بۆ ئەمەریکییەکان، ئەوان پابەند دەبن بە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی ئەم ڕێککەوتنە.

2-کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی هۆزەکان و ئاسایشی گشتی بۆ ئەودیوی گوندەکانی دروز.

3- گروپەکانی دروز هه موو گوندەکان کێوماڵ دەکەن بۆ دڵنیابوون له چۆڵکردنیان لەلایەن چەکدارانی هۆزەکان و ئاسایشی گشتییەوە.

4-پێکهێنانی ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە دانیشتوانی سوەیدا بۆ ئەوەی ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ئەستۆ بگرن.

5- پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی سەرپێچیەکان، کە ڕاپۆرتەکانی پێشکەش بە لایەنی ئەمەریکی دەکات.

6-چەکداماڵینی قونەیتەرە و دەرعا و پێکهێنانی لیژنە ئەمنییە ناوخۆییەکان لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەمەرجێک خاوەنی چەکی قورس نەبن.

7-هیچ ڕێکخراو و دامەزراوەیەکی سەر بە حکومەتی سوریا بۆی نییە بچێتە ناو سوەیدا، هاوکات ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدرێت.

 
2025-07-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.