بنیامین نەتانیاهۆ وەفدی دانوستانکاری وڵاتەکەی لە قەتەر بانگهێشت کردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بنیامین نەتانیاهۆ بڕیاریدا وەفدی دانوستانکاری وڵاتەکەی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بانگهێشت بکاتەوە.
.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تەمموز بەرپرسێکی ئیسرائیلی رایگەیاند کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بڕیاریدا وەفدی دانوستانکاری وڵاتەکەی لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بانگهێشت بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بزوتنەوەی حەماس داواکاری نوێی لە وەڵامی دوایین پێشنیازی ئاگربەست و رێککەوتنی دیلەکاندا خستەڕوو.
بەپێی وتەی بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی و سەرچاوەیەکی ئاگادار، کێشەی سەرەکی لەسەر داوای حەماسە بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو دیلە فەڵەستینیانەی کە لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلەکانیاندا ئازاد دەکرێن.
حەماس داوایکردووە 200 فەڵەستینی کە سزای زیندانی هەتاهەتاییان هەیە ئازادبکرێن لەبری 125 کەس، هەروەها 2000 دیلی فەڵەستینی کە دوای 7ـی ئۆکتۆبەر لە غەززە دەستگیرکراون ئازاد بکرێن لەبری 1200 کەس کە لە پێشنیازەکەدا هاتبوو..
|