جیهان

ئێران رەزامەندی بۆ سەردانی وەفدێکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەربڕی

نهانیوز-هەواڵەکان

ئێران رەزامەندی لەسەر سەردانی وەفدێکی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەربڕی، دەشڵێت"ئەو وەفدە مافی ئەوەیان نییە سەردانی ناوەندە ناوەندە ئەتۆمییەکان بکەن".

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تەمموز کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر پێشوازیکردن لە وەفدێکی تەکنیکیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە چەند هەفتەی داهاتوودا.

ڕاشیگەیاندوە کە مەبەست لە سەردانی ئەو وەفدە گفتوگۆکردنە لەسەر "میکانیزمێکی نوێ" بۆ پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە نەک بۆ سەردانیکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان."

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە تاران لە سەرەتای مانگی تەممووزی ئەمساڵدا، هەڵپەساردنی هاریکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم راگەیاند، کە شارەزایان بە "قۆناغێکی مەترسیدارتر"ی قەیرانەکە وەسفیان کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە گەڕێکی دانوستان لە نێوان بەرپرسانی ئێران و نوێنەرانی سێ وڵاتی ئەوروپی رۆژی هەینی لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەبچێت. 

 
2025-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.