جیهان

ئەمریکا بە تووندی هۆشداری دەداتە سەرۆککۆماری سووریا

نهانیوز-هەواڵەکان

نێردەی ئەمریکا بۆ كاروباری سوریا، بە تووندی هۆشداری دەداتە سەرۆککۆماری سووریا و رایگەیاند، ئەگەربە خێرای سیاسەكانی نەگۆڕێت روبەڕوی لەدەستدانی پشتیوانی نێودەوڵەتی و پارچەبونی سوریا دەبێتەوە.

تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ كاروباری سوریا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" داوا لە ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا دەكات، هەڵسەنگاندن بۆ سیاسەتەکانی بکاتەوەو رێبازێکی گشتگیرتر بگرێتەبەر، ئەگەر نا روبەڕوی هەڕەشەی لەدەستدانی پشتیوانی نێودەوڵەتی و پارچەپارچەبونی وڵاتەکەی دەبێتەوە، ئەوەش دوای خولێکی نوێی ململانێی تائیفی خوێناوی، كە هەفتەی رابردوو لە سوریا سەریهەڵدا.

نێردەی ئەمریكا دەڵێت " پێویستە حکومەتی نوێ بیر لەوە بکاتەوە بەشێوەیەكی خێرا گشتگیرتربێت لە تێکەڵکردنی کەمینەکان لە پێکهاتەی حوکمڕانیدا."

جەختیشكردووە، مەترسییەكان لە سوریا لە ڕادەبەدەر بەرزن، بەهۆی نەبوونی هیچ پلانێکی جێنشین و ئەگەری جێگرەوەیەك بۆ حکومەتی سوریا.

 
2025-07-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.