ئەمریکا لە ڕێکخراوی یونسکۆ کشایەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێکخراوی یونسکۆ ڕاگەیاند و دەڵێت" به‌رده‌وامی به‌شداریكردن له یونسكۆ له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئه‌مریكادا نییه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2025 تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕێکخراوی یونسکۆی بە دژایەتی لەگەڵ ئیسرائیل تۆمەتبار کرد و هاوکات کشانه‌وه‌ی وڵاتەکەی لەو ڕێکخراوەیە ڕاگەیاند.
تامی بروس ڕاشیگەیاند "به‌رده‌وامی به‌شداریكردن له یونسكۆ له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئه‌مریكادا نییه".
هاوکات ئاژانسی رۆیته‌رزیش لەو بارەیەوە بڵاویكرده‌وه كه "دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری خۆی داوه بۆ كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێكخراوی یونسكۆ".
ئەوە دوەم جارە کە دۆناڵد ترەمپ لەو ڕێکخراوەیە دەکشێتەوە، جاری یەکەم له ئۆكتۆبه‌ری 2017دا تره‌مپ له یونسكۆ كشایه‌وه به‌پاساوی "لایه‌نگری به‌رده‌وامی رێكخراوه‌كه دژی ئیسرائیل" و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له كانوونی دووه‌می 2018 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له سه‌رده‌می جۆ بایدن سه‌رۆكی پێشوو، ئه‌مریكا به فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه بۆ یونسكۆ.
یونسكۆ، كورتكراوەی ناوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەروەردە و زانست و كەلتورە كه ئاژانسێكی تایبەتی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكانە و ئەركی سەرەكی پاراستنی ئاشتی‌و هاریكاریی نێودەوڵەتییە لە نێوان ئەندامانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان.
|