ترەمپ دەستبەجێ وڵامێکی تووندی ئێران دەداتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جەختی کردەوە، ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئه‌مریكا جارێکیترهێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران دوباره دەکاتەوە، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه ڕایگه‌یاندبو، وڵاته‌كه‌ی بە هیچ جۆرێک ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
ئەمرۆ سێشەممە 22ی تەمووزی 2025 دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا له پۆستێکی نوێیدا لە تۆرە کۆمەڵایەتییان رایگه‌یاند، "به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتوه و له‌ناوچوه و ئه‌و میدیایانه‌ی كه گومانیان له به‌هێزی لێدانه‌كانمان بۆ سه‌ر ئێران دروستكردوه، پێویسته داوای لێبوردن بكه‌ن".
راشیگەیاند،ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ڕه‌نگه ئه‌مریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران دوباره بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ لێدوانه‌كانی عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه ڕایگه‌یاندبو وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
عه‌باس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێدا لە گەڵ فاکس نیوز رایگه‌یاندبو، بۆردومانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته زیانی به‌رچاوی گه‌یاندوه، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تاران بە هیچ جۆرێک ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت
|