ئیسرائیل گورزێکی دیکەی مەترسیدار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات
نها نیوز - هەواڵەکان
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا ئاماژە بەوە دەکات کە ئیسرائیل دەیەوێت سوریا دابەش بکات.
تۆژنامەی "شەرقول ئەوسەت" تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "هیچ پلانێكی جێگرەوەی نییە بۆ یەکخستنی سوریا، کە تائێستا بەدەست شەڕی ناوخۆو توندوتیژی تائیفیەوە دەناڵێنێت". وتیشی "لە پشتیوانی واشنتۆن بۆ حکومەتی نوێی سوریا".
باراک کە کۆنگرەکەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامداوە رەخنەی لە دەستێوەردانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە سوریا گرت و رایگەیاند "لەكاتێكی خراپدا بووەو هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکە ئاڵۆزتر كردووە".
ئەو نێردە ئاشکراشیکرد "ئیسرائیل دەیەوێت سوریایەكی دابەشبوو ببینێت، هاوكات کوشتن و تۆڵەسەندنەوە و کۆمەڵکوژییەکانی هەردوولای ئیدانە کرد (حكومەتی سوریاو دروزەكان)".
"حکومەتی ئێستای سوریا بەوپەڕی توانای خۆیەوە وەک حکومەتێکی تازەپێگەیشتوو بە سەرچاوەیەکی زۆر سنووردارەوە هەوڵیداوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە هەمەلایەنانەی سەرهەڵدەدەن، لە هەوڵێکدا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەڵگەیەکی هەمەچەشن". تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا وای وت
|