جیهان

بەقایی: هەینی لەگەڵ سێ ولاتی ئەوروپا لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆدەبێنەوە

نهنایوز-هەوالەکان

ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپا ڕێککەوتوون ڕۆژی هەینی داهاتوو لە ئیستەنبووڵ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی تاران کۆببنەوە.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و هەرسێ وڵاتی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا هەینی لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت  لە سەر ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوەی هەر چوار وڵات.

بەشی سەرەکی گفتوگۆکان بریتیین لە چارەسەری دیپلۆماسی پرسی ئەتۆمی ئێران و ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکە.

ئەم هەواڵە دوای ئەوە ڕاگەیێنرا کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا یەکەم پەیوەندییان لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە ئەنجامدا لەدوای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

2025-07-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.