تۆم باراک: پێویستە هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەکات چەکەکانیان دابنێن
نهانیوز-هەواڵەکان
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا داوای لە هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەکات چەکەکانیان دابنێن.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X داوای لە هەموو کوتلەکان کرد دەستبەجێ چەکەکانیان دابنێن و شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن و واز لە سووڕی تۆڵەسەندنەوە خێڵەکیەکان بهێنن.
باراک راشیگەیاند" بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا هەنگاوێکی سەرەتاییە"، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا بە گەشبینی و هاوکات وریاییەوە سەیری هەوڵەکانی سوریا دەکات بەرەو داهاتوویەکی گەشاوەتر کردووە بۆ گواستنەوە لە میراتێکی ئازارەوە بۆ ئایندەیەکی گەشاوەتر".
نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەم بۆ کاروباری سوریا جەختیشی کردەوە لەوەی واشنتۆن بە ڕادەیەکی زۆر پشتگیری لە حکومەتی تازەپێگەیشتووی سوریا کردووە، دوپاتیشیکردەوە سوریا لە دۆخێکی گرنگدایە و دەبێت ئاشتی و گفتوگۆ لەو وڵاتە زاڵ بێت.
|