جیهان

تاران مەرجی خۆی بۆ دانوستان لە گەڵ واشنتۆن ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ واشنتۆن رایگەیاند، تاران ئامادەیە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکات، بەو مەرجەی واشنتن قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە لە هێرشەکانی مانگی رابردوو بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکان، بە ئێرانی گەیاندوون.

ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، تاران دانوستانەکانی لەگەڵ واشنتن دەستپێناکاتەوە، تا ئەو کاتەی دڵنیا نەبێت لە خواستی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە بەرژەوەندیی هەردوولا بێت، دەشڵێت " ئەمریکا تاوەکو ئێستا خواستێکی لەو شێوەیەی پیشان نەداوە."

عێراقچی جەخت لەوە دەکاتەوە، هێشتا قەناعەتمان پێنەکراوە دانوستانەکان دەستپێبکەینەوە وتیشی: پێویستە ئیرادەی ڕاستەقینەی لایەنی بەرامبەر ببینین، ئیرادەیەک بۆ گەیشتن بە چارەسەری بردنەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، لێرە لە خاکی خۆماندا ئازایانە وەستاین و داگیرکەرانمان ناچارکرد دەستدرێژییەکانیان ڕابگرن و داوای ئاگربەستی بێ مەرج بکەن، ئەمەش لەلایەن ئێمەوە قبوڵکرا، بێگومان ئەم ئاگربەستە ناسکە و هۆکارەکەیش ڕوونە؛ هیچ ئاگربەستێک لەو ڕژێمە (ڕژێمی زایۆنیستی) ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت، چونکە مێژوویەکی زۆر خراپی هەیە، بۆیە ئێمە بە تەواوی وریا و ئامادەین ئەگەر ئەم ئاگربەستە بشکێنرێت.

 
2025-07-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.