بەرپرسێکی ئێرانی: ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
به‌رپرسێكی باڵای ئێران رایدەگەیەنێت" ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ده‌كات".
كه‌ناڵی 'برێس تیڤی'ـی ئێرانی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای وڵاته‌كه‌ی كه ئاماژه‌ی به ناوەکەی نه‌كردووه، بڵاوی کردووەتەوە، زانیاریی هه‌واڵگریی وردیان له‌باره‌ی ئاماده‌كاریییه‌كانی واشنتن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی فراوانی سه‌ربازی له دژی تاران به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران دەشڵێت "ئه‌و دانوستانانەی كه باس ده‌كرێن، ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی كاتێكی زیاتره به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ئه‌و ئاماده‌كاریانه نه‌ك نیازێكی ئاشتییانه، بۆیه له‌سه‌ر ئێران پێویسته نه‌چێته ئه‌و دانوستانانه و له بری ئه‌وه، خۆی بۆ ئه‌و جه‌نگه ئاماده بكات، كه ئه‌مه‌ریكا پلانی بۆ داڕشتووه."
به‌رپرسە باڵا ئێرانییه‌كه دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه "پێویست ناكات چیتر كات به‌فیڕۆ بده‌ین و ده‌بێت خۆمان بۆ شه‌ڕ ئاماده بكه‌ین." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی بچێته هەر گه‌ڕێكی نوێی دانوستانیشه‌وه، پێویسته له‌وه دڵنیابێته‌وه كه ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ئێران تێیدا جددین و ته‌نها ده‌رفه‌تێك نه‌بێت بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێكی ئه‌منی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی رابردو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئێران ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بەڵام وتیشی کە ئەو پەلەی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو دانوستانانە چونکە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواەتی لەناوچوە..
|