جیهان

هێزەکانی هاوپەیمانان پشتیوانییەکانیان بۆ هەسەدە زیاتر دەکەن

نهانیوز-هەواڵەکان

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایدەگه‌یەنێت، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ حه‌سه‌كه،‌ مه‌شق و ڕاهێنانی سەربازییان بۆ ئەندامانی هەسەدە چڕكردووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19ی تەمموز ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ڕاگه‌یێندراوێكدا ئاشكرایكردووە، له‌ بنکەی سه‌ربازیی قەسرەک لە باکووری حەسەکە، مەشقی چڕ و پڕی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و چەكدارانی هه‌سه‌ده‌ بۆ بەرەنگاربونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە بەکارھێنانی چەکی لەیزەری به‌ڕێوه‌چووه و لەسەر بەكارهێنانی چەكی پێشكەوتوو و سیستمی تەكنەلۆژی ڕاهێنانیان پێ كراوە.
 
 هەر بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی ڕوانگەی سووری، لەنێو ڕێوشوێنێكی ئەمنیی تونددا، شاندێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی قەسرەک لە باکووری پارێزگای حەسەکە لە ناوچەی تەل بەیدەرەوە هاتوونەتە ناو بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی و دوو بارهەڵگری داخراوی لەخۆگرتووە، شاندە ئەمریكیەكەش بە هێلیكۆپتەر هاتوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوو لە نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتی و سوریا و درەوزەکان پێکدادانی توند رویدا کە بە گوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەو ئاڵۆزییانەدا زیاتر لە 500 کەس بوونە قوربانی.
2025-07-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.