نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: ئیسرائیل وسوریا رازی بون بە راگەیاندنی ئاگربەست
نهانیوز-هەواڵەکان
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: تەلئەبیب و دیمەشق رازی بون بە راگەیاندنی ئاگربەست، دەشلێت: ولاتانی دراوسێ لەوانەش تورکیا پێشوازیان لە ئاگربەستەکە کردوە..
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تەمموز تۆم باراک نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل و سوریا بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست ڕێککەوتوون.
باراک لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆک کۆماری سوریا بە پشتیوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕازیبوون لەسەر ئاگربەستێک، وتووشیەتی: ئاگەربەسەتەکە لە لایەن تورکیا و ئوردن و وڵاتانی دیکەی دراوسێ پێشوازیی لێکراوە.
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا داوا لە دروز و بەدەوی و سوننەکانیش دەکات چەک دابنێن و لەگەڵ کەمینەکانی تر شوناسێکی نوێ و یەکگرتووی سوریا بنیات بنێن و ئاشتی و خۆشگوزەرانی لەگەڵ دراوسێکانیان دابمەزرێنن.
تا ئێستا وردەکاری زیاتر ڕانەگەیەندراوە و بەرپرسانی ئیسرائیل و سوریاش بە فەرمی وەڵامیان نەداوەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو خولێکی نوێی پێکدادان لەنێوان کەمینەی دروز و هۆزەکانی بەدەوی لە شاری سویدە لە باشووری سوریا دەستیپێکرد و بووە هۆی بڵاوەپێکردنی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ناوچەکە.دا
|