جیهان

سەرکردەی درووزەکان و شەرع رێککەوتن

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، بۆ ئاگربەست لەگەڵ دروزەکان گەیشتونەتە رێککەوتن و بڕیاریشە ببێت بە بەشێک لە دیمەشق.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی سانا لەبارەی ئاگربەستی دروزەکان لە سوەیدا  لەگەڵ حکومەتی سوریا لەزاری سەرچاویەک لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاشکرایکرد "لەگەڵ سوەیدا بۆ ئاگربەست گەیشتووینه‌ته‌ ڕێککەوتن".

وتیشی "بۆ سەقامگیریی ناوچەکە هێزی زیاتر لە بازگەکان بڵاو دەکرێنەوە".

هەر لەوبارەیەوە یوسف جه‌ربووع، سەرکردەی درووزەکان رایگەیاند "دوای ئەو ڕووداوە سەختانەی کە ڕوویاندا، لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتووینه‌ته‌ رێککەوتن".

جەربووع ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەی سوەیدا ڕادەگیرێن. هاوکات سوەیدا بە تەواوی دەبێتە بەشێک لە حکومەتی سوریا.

جگە لەوەش ئاژانسی هەواڵی سانا بەشێک لە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی سوەیدا و حکومەتی سوریا دەکاتەوە و دەڵێت "سوەیدا لەگەڵ حکومەتی سوریا یەک دەگرێت، هاوکات مافی هەموو دانیشتووانی سوەیدا پارێزراو دەبێت و ڕێگای سوەیدا و دیمەشق سەلامەت دەبێت، هەروەها هەموو هێزە ناوخۆییەکان پاشەکشە دەکەن و پۆلیسی حکومەت شوێنیان دەگرنەوە".

ئەوەیش لەکاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە 13ی تەممووزی 2025، شەڕ لەنێوان هێزی درووزەکان و بەدەوییەکان، لە پارێزگای سوەیدای سوریا سەریهەڵدا، پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی درووزەکانە، کە ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.

 
19کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.