جیهان

ئیسرائیل هێرشیكردە سەر بارەگای وەزارەتی بەرگری سوریا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئیسرائیل بۆ جاری دووەم بارەگای ئەركانی سوپای سوریای لە دیمەشق بۆردومان كرد، دەنگۆی بۆردومانكردنی سەرۆكایەتی سوریاش هەیەو بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی (رۆیتەرز) هێرشەكەی بارەگای وەزارەتی بەرگریی كوژراو و برینداری لێكەوتوەتەوە.

فڕۆکە جەنگیەكانی ئیسرائیل،  باڵەخانەی ئەرکانی گشتی سوریایان لە بەرامبەر بینای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا لە گۆڕەپانی ئومەوی دیمەشق بۆردومان کرد و بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرزیش كوژرا و برینداری لێكەوتەوە.

بەگوێرەی میدیا عەرەبیەكان، كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردە سەر بینانی وەزارەتی بەرگری سوریا و هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی ئومەوی دیمەشقی پایتەخت.

لایخۆیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەست بە دو سەرچاوەی ئەمنی بڵاویكردەوە، لە هێرشێکی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر وەزارەتی بەرگری سوریا ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربون.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە،  نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای ئیـ.ـسرائیل هێرشێکی بۆ سەر دەروازەی ئۆردوگای ئەرکانی گشتیی سوپای سوریای لە دیمەشقی سوریا ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هێرشەکان جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانیی زۆریشیان بەدواوە بووە، سوپای ئیـسرائیل دەیەوێت لە رێگای ئەم هێرشانەوە سوپای سوریا ناچاربکات لە پارێزگای سوەیدا بکشێتەوە.

چەند رۆژێكە لەهۆی ناكۆكییەكەوە لە پارێزگای سوەیدای باشوری سوریا، ناكۆكی لەنێوان دروزەكان و هۆزەكانی ئەو ناوچەیە دروستبووە، هێزەكانی سەربە حكومەتی ئەحمەد شەرع لەم ناكۆكییەدا كەوتە شەڕ لەگەڵ دروزەكان، هەردوولا لە یەكترییان كوشتووەو  دیمەنی پێشێلكارییەكانی هێزەكانی سەربە حكومەتی دیمەشق بەرامبەر بە خەڵكی دروز، ناڕەزایەتیی لێكەوتوەتەوە

 
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.