ترەمپ: ئێران ئامادەیە قسەبکا، بەڵام من پەلەم نییە
نهانیوز-هەوالەکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند" حکومەتی ئێران ئامادەیە قسە بکات، بەڵام من پەلە ناکەم بۆ قسەکردن لەگەڵ ئێران".
ئاماژەی بەوەشدا کە ئێمە دامەزراوەکانیان وێران کرد و دەبێت سەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە، بەجۆرێک وێران بووە کە چیتر بەکارهێنراو نەبێت و دەبێت شاخێکی دیکە بدۆزنەوە.
لای خۆشییەوە مایکل واڵتز، کاندیدی دۆناڵد ترەمپ بۆ باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی تەمموز لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران ئامادەبوو و باسی لە بژاردەی کارەکانی کرد.
والتز بە ئاماژەدان بە سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە چالاککردنی میکانیزمی گەڕاندنەوەی ئۆتۆماتیکی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران، یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت.
وتیشی" لەگەڵ ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا قسەمان کردووە و بە تەواوی دڵنیام کە هاوکاریمان دەکەن."
ناوبراو بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی ترەمپ هەروەها ڕایگەیاند" لە ڕووی دانوستاندن لەگەڵ ئێران، سەرۆک چەندین جار بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە هیوای داهاتوویەکی باشتری بۆ گەلی ئێران هەیە، پێموایە هەموومان هاوبەشی ئەو هیوایەین."
جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمریکا لە دانوستانەکاندا بەردەوام دەبێت لە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران نابێت توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت".
وتیشی" ئەگەر ئێران بیەوێت کەرەستەی پێویست بکڕێت یان بەرنامەیەکی مەدەنی هەبێت، پێموایە ئەو بژاردەیە بە ڕەهایی لەسەر مێزەکە دەمێنێتەوە، تا بڕیار وبژاردەیەکی دیکە .
گفتوگۆکانی پەیوەست بە ئێران و پێگەی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی لە گرنگترین بابەتەکان بوون کە لەم دانیشتنەدا ڕووبەڕووی سیناتۆرەکانی کۆماری و دیموکرات بووەوە.
|