یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر ئێراندا سەپاند
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا سزای بەسەر ژمارەیەک کەس و ڕێکخراوی سەر بە ئێران سەپاند. دەشلێن هۆکاری سزاکان بەهۆی توندوتیژی دژی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردن هاولاتیان بەسەر ئێراندا سەپێنداروە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی تەممووزی 2025، ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، بەهۆی توندوتیژی دژی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردن، سزایان بەسەر هەشت کەس و ڕێکخراوێکی سەر بە ئێران سەپاند.
ڕاگەیەندراوەکە باسی لەوەش کردووە، ئەو ڕێکخراو و کەسانە بە ئەنجامدانی پێشێلکاری لە دەرەوەی وڵات بە ناوی حکوومەتی ئێرانەوە بەرپرسیارن، لە وانە کوشتنی نایاسایی وەکوو لەسێدارەدانی ئارەزوومەندانە، بێسەروشوێن کردنی ئەو کەسانەی وەک نەیار یان ڕەخنەگری کۆماری ئیسلامی ئێران سەیر دەکرێن.
لای خۆشییەوە ژان نویل باریۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە ئەگەر پێشکەوتنی کۆنکرێتی لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ڕوونەدات، هەرسێ وڵاتی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا تا کۆتایی مانگی ئاب میکانیزمی گەڕاندنەوەی ئۆتۆماتیکی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران چالاک دەکەن.
|