نها نیوز-هەواڵەکان
تورکیا داوای بەپەلە چارەسەرکردنی دۆخی ئاڵۆزی سووریا دەکات و دەڵێت "به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان".
ئەمرۆ سێشەممە 15ی تەمووزی 2025 ئۆنچو كیچجیلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌به‌ر ڕۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان له باشوری سوریا، هیوادارین حكومه‌تی سوریا ڕێگه‌ی دیالۆگی ناوخۆییه‌وه، كاربكات بۆ كۆتاییهێنان به‌م توندوتیژییه‌ی ئێستا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری.
راشیگەیاند، توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كان به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی له سوریا.
پەیوەند بە شەرو پێکدادانەکانی سووریا عه‌قید حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا ڕونیكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆدا كردوه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌په‌له بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی سوه‌یدا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و پێكدادان خوێناویانه‌ی كه له پارێزگاكه ڕویدا.
لای خۆیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوه، لەڕۆژی یەکشەممەوە ژمارەی کوژراوانی شەڕی چەکداریی دروزو بەدەوی لەپارێزگای سوەیدا بۆزیاتر لە100کەس بەرزبوەتەوە.
ماوەی سێ رۆژە پێکدادان و ئاڵۆزی لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا سەریهەڵداوە و فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی سوەیداش قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد:" قەدەغەی هاتوچۆ لە سەعات 8ی بەیانییەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا كاتێكی نادیار بەردەوام دەبێت".