نەتانیاهۆ پلانێکی کەمەر شکێن لەبەرامبەر ئەم وڵاتە رادەگەیەنێتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا بە دوو وەزیرە توندڕەوەکەی کابینەکەی راگەیاندووە دوای کۆتاییهێنان بە ئاگربەست، جەنگی غەززە بە چڕی دەستپێدەکاتەوە و بەردەوامیش دەبێت هێرشەکان.
کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە "نەتانیاهۆ لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە بە وەزیری دارایی وتووە؛ دوای ئاگربەست خەڵکی غەززە دەگوازینەوە بۆ باشووری کەرتەکە و گەماڕۆ دەخەینە سەر بەشی باکوور".
لەلایەکی دیکەشەوە رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، پێشتر بەزالیل سمۆتریچ و ئیتمار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل داوایان لە نەتانیاهۆ کردووە گرەنتی ئەوەیان پێبدات دوای تەواوبوونی ئاگربەستی 60 رۆژە، ئیسرائیل بە هەموو هێزییەوە دەست بە جەنگی غەززە دەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ 12، نەتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی داخراودا پلانەکەی ئیسرائیلی بەو دوو وەزیرە وتووە و بەگوێرەی پلانەکە دوای ئاگربەستی کاتی، سوپای ئیسرائیل دەست بە هێرشەکانی بۆسەر غەززە دەکاتەوە.
|